.jpg)
چۆن بوو ئێمه تێکه‌ڵ به جه‌ره‌یانی شۆڕشی گه‌لانی ئێران بووین؟
(کورتهوڵامێک بۆ لێدوانه‌کانی به‌ڕێز سه‌لاحی موهته‌دی له‌مه‌ڕ کاکه ئه‌حمه‌دی موفتیزاده‌وه)
کاک ئه‌حمه‌د موفتیزاده
ئاماژه: ئه‌م نووسینه‌ی که له‌به‌ر ده‌ستی ئێوه‌ی به‌ڕێز دایه، له‌راستیدا نووسینه‌وه‌ی نه‌ختێک له نه‌واری ژماره243یه (ملاقات عمومی؛ 8 نوار) که له یه‌که‌م مولاقاتی گشتی کاکه ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی شۆڕای ئه‌و کاتی مه‌کته‌بی قورئان، دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له 8ساڵ له زیندانیبوونی کاک ئه‌حمه‌د، له مانگی به‌فرانباری1369ی هه‌تاوی له تاران، ئه‌نجامدراوه. له‌م دیداره‌دا کاک ئه‌حمه‌د دوای باسێک له‌سه‌ر ئامانجی سهرهکیو گشتی دروستکردنی حه‌ره‌که‌تی مه‌کته‌ب قورئان که بریتی بوو له دهعوهتو ته‌زکیه‌ی خهڵکو په‌روه‌رده‌کردنی نه‌وه‌یه‌کی نوێ‌و به ئیلهاموهرگرتنو شوێنوه‌رگرتن له نوسخه‌ی یه‌که‌می حه‌ره‌که‌تی ئینقلابیی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(س.د)، له کوردستاندا له پێش ڕووخانی رژێمی پاشایه‌تی ده‌کاو پاشان باسیی هۆکاره‌کانی تێکه‌ڵبوون بزاڤه‌که‌ی له‌گه‌ڵ شۆڕش‌و هاوکاریی ئینقلاب ده‌کا. پێویسته بگووترێ ئه‌م نووسینه هه‌نده‌ک ده‌سکاریی ساکاری زمانه‌وانی کراوه؛ به‌ڵام له‌باری ناوه‌رۆکه‌وه ڕۆحی بابه‌ته‌که پارێزراوه. بۆ گوێگرتن له ئه‌سڵی ئه‌م گفتوگۆیه ده‌توانن سه‌ردانی ماڵپه‌ره‌کانی هه‌ردووک باڵیی مه‌کته‌ب قورئان بکه‌ن. هیوادارم ئه‌م به‌شه له مێژووی زاره‌کی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له کۆتایی سه‌ده‌ی رابردوو، جێگه‌ی سرنج‌و به‌هره بێ.
ادامه مطلب

